وتەبێژی پارتی داد و گەشەپێدان رایگەیاند، هەنگاوەکەی یەکێتی بۆ هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووک هەڵەیە و مایەی قبوڵکردن نییە.
عومەر چەلیک، وتەبێژی ئاکپارتی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەکرد، لە عێراقدا لەگەڵ سیاسەتێکی فراواندان، هیچ کەس و لایەنێکی تێدا پەراوێزنەخرێت، سیاسەتی یەکێتی بۆ سەپاندنی ئەمری واقیع، وەلانانی تورکمانەکان، لایەنەکانی دیکەی عەرەب و پارتی بە دروست نازانن.
ئەوەشی خستەڕوو، ئەم سیاسەتە بەهیچ شێوەیەک باش نییە بۆ عێراق، ئەو وڵاتە پێویستی بە سیاسەتی بنکە فراوان هەیە و بۆ کەرکووکیش رێگا و هەنگاوێکی زۆر هەڵەیە.
وتیشی، “وەک چۆن دەڵێین با مافی تورکمانەکان بدرێت، بە هەمان شێوە داوا دەکەین مافی عەرەبەکان و ئەوانی دیکەش بدرێت.