سوید رێگه‌ به‌ كه‌سێك ده‌دات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل ته‌ورات بسووتێنێ
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • سوید رێگه‌ به‌ كه‌سێك ده‌دات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل ته‌ورات بسووتێنێ

سوید رێگه‌ به‌ كه‌سێك ده‌دات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل ته‌ورات بسووتێنێ

ته‌له‌ڤزیۆنی (SVT)ـی سویدی بڵاویكردووه‌ته‌وه‌، پۆلیسی ستۆكهۆڵم رێگه‌ی به‌ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێك داوه‌، له‌میانیدا ئه‌مڕۆ هه‌ینی 28ـی ته‌مموزی 2023، كۆپییه‌كی كتێبی ته‌ورات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل بسووتێنن.

ته‌مموز 28, 2023 17:07
سوید رێگه‌ به‌ كه‌سێك ده‌دات له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل ته‌ورات بسووتێنێ
1

لایک

رێكخه‌ری خۆپیشاندانه‌كه‌‌ ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، به‌نیازین ته‌وراتی (بۆلاعه‌)  له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئیسرائیل له‌ ستۆكهۆڵم بسووتێنین و له‌ خۆپیشاندانه‌كه‌دا چوار كه‌س به‌شدار ده‌بن.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیا سویدییه‌كان، پۆلیسی ئه‌و وڵاته تاووتوێی داواكاری كه‌سێك ده‌كات، كه‌ به‌نیازه‌ كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌ ستۆكهۆڵم بسووتێنێت.

هه‌روه‌ها پیاوێكی ته‌مه‌ن 50 ساڵیش به‌نیازه‌ كۆپییه‌كی كتێبی ئینجیل بسووتێنێ، جیا له‌وه‌ش ژنێكی ته‌مه‌ن 30 ساڵیش داواكارییه‌كی پێشكه‌شكردووه‌، تێیدا داوا ده‌كات خۆپیشاندان له‌به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی ئێران ئه‌نجام بدات و كۆپییه‌كی قورئانی پیرۆز و ئاڵای ئه‌و وڵاته‌ بسووتێنێ.

رۆژی 28ـی حوزەیرانى 2023، کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم رۆژی جەژنی قوربان “حاجییان”، پەنابەرێکی عێراقی لە سوید بەناوى (سەلوان مۆمیکا) لەبەردەم مزگەوتی گەورەی ستۆکهۆڵمی ئەو وڵاتە، “قورئانی پیرۆز”ی سووتاند. ئه‌و ره‌فتاره‌  لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی کاردانەوەی لێکەوتەوە و بەشێک لە سویدییەکانیش دژی ئەو کارە وەستانەوە.

En az 10 karakter gerekli