سەرۆکی ئازەربایجان ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له‌ قەرەباغ بەرزکردەوە

سەرۆکی ئازەربایجان ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له‌ قەرەباغ بەرزکردەوە

تشرینی یه‌كه‌م 15, 2023 17:38
سەرۆکی ئازەربایجان ئاڵای وڵاته‌كه‌ی له‌ قەرەباغ بەرزکردەوە
0

لایک

سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ئاڵای وڵاتەکەی لە شاری خانکێندی ناوەندی ناوچەی قەرەباغ هەڵکرد، ئەوەش دوای ئەوەی مانگی رابردوو ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی ئەنجامدا و ناوچەکەی گەڕاندەوە ژێر دەسەڵاتی ئازەربایجان.

نووسینگەی سەرۆک کۆماری ئازەربایجان بڵاویكرده‌وه‌، ئیلهام عەلیێڤ، سەرۆکی کۆماری ئازەربایجان لە شاری خانکێندی ئاڵای نیشتمانی کۆماری ئازەربایجانی هەڵکرد و وتارێکی پێشکەش کرد.

پایتەخته‌كه‌ لای ئازەربایجان به‌ خانکێندی و لای ئەرمەنییەکان به‌ ستێپاناکێرت ناسراوه‌، مانگی رابردوودا له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازی ئازەربایجان كه‌وته‌ ده‌ست هێزه‌كانی ئه‌و وڵاته‌ و زۆربه‌ی هاوڵاتیانی قەرەباغ كه‌ زیاتر له‌ 120 هه‌زار كه‌سن ناچاربوون ناوچه‌كه‌یان به‌جێبهێڵن و بەرەو ئەرمینیا هەڵبێن.

ناگۆرنۆ قەرەباغ کە ئەرمەنەکان پێی دەڵێن، “ئارتساغ”، ناوچەیەکی شاخاوییە و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی وەک بەشێک لە ئازەربایجان دەیناسێنێت.

دوای رووخانی ئیمپراتۆریەتی رووسیا لە ساڵی 1917 لەلایەن هەردوو وڵاتی ئازەربایجان و ئەرمینیا بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌کرا كه‌ خاكی ئه‌و ناوچه‌یه‌ هی ئه‌وانه‌ و لەوکاتەوە تا ئێستا وەک خاڵی گرژیی ماوەتەوە، لە سەردەمی سۆڤیەتدا وەک بەشێک لە کۆماری سۆڤیەتی ئازەربایجان مایەوە، بەڵام دواتر هه‌رێمه‌كه‌ له‌ژێر ئیداره‌ی ئه‌رمینیا ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری دروستكرد.

لەگەڵ داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت، “جەنگی قەرەباغی یەکەم” لە ساڵی 1988 تا 1994 لە نێوان ئەرمەنییەکان و دراوسێکانیان لە ئازەربایجان سەریهەڵدا، نزیکەی 30 هەزار کەس گیانیان لەدەستدا و زیاتر لە ملیۆنێک کەسیش ئاوارەبوون.

ئازەربایجان لە ساڵی 2020، دوای دەیان ساڵ لە شەڕ و پێکدادان، ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی دەستپێکرد کە دواتربوو بە “جەنگی قەرەباغی دووەم” و بەخێرایی کەوتە ناو هێله‌كانی بەرگریی ئه‌رمینیاوه‌، ئازەربایجان بە پاڵپشتی تورکیا سەرکەوتنێکی گرنگی بەدەستهێنا و ماوه‌ی شه‌ڕه‌كه‌ش 44 رۆژی خایاند و به‌شێكی له‌خاكه‌كه‌ی كۆنتڕۆڵكرد.

پاشان لە مانگی (ئەیلول/9)ی ئەمساڵدا سەرۆک کۆماری ئازەربایجان ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی چەکدارانی ئه‌رمینیا لە ناوچەکە دەستپێکرد و جارێكی دیكه‌ شكستی به‌سوپای ئه‌و وڵاته‌ هێنا.

En az 10 karakter gerekli