ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی چەکدا گرت
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی چەکدا گرت

ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی چەکدا گرت

هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگریی فەرماندەی زێڕەڤانی دەستیان بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی چەک و کردنەوەی چەکدا گرت.

ته‌مموز 4, 2023 08:11
ئاسایشی هەولێر دەستی بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی چەکدا گرت
0

لایک

شەوی دووشەممە 3/7/2023، بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر بڵاوی کردەوە: “دوای کۆکردنەوەی زانیاری و ئەنجامدانی بەدواداچوون لە لایەن هێزەکانمان لە بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی هەولێر و بە هەماهەنگی لەگەڵ بەشی هەواڵگریی فەرماندەی زێڕەڤانی، دوای وەرگرتنی ڕەزامەندیی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، لە گەڕەكی لاوان لەناو شاری هەولێر، توانیمان دەست بەسەر کۆگایەکی بێ مۆڵەتی چەک و کردنەوەی چەک دا بگرین.”

ئەوەش خراوەتە روو: “لە کاتی پشکنین بۆ ئەم کۆگایە، دەست بەسەر دەیان پارچە چەکی جۆراوجۆردا گیرا كە چەكەكان لە جۆری کلاشینکۆف، دەمانچە، M4، قەناس و بی كەی سی بوون، لەگەڵ ژمارەیەکی زۆری فیشەک و سەدان پارچەی يەدەگی چەک و چەند ئامێرێکی تایبەتیی تۆڕنەکردن و لێدان و گۆڕینی ژمارەی چەک و چەندین پارچەی جۆراوجۆری کەلوپەلی سەربازی، کە بە شێوەی نایاسایی مامەڵەی پێوە دەکرا.”

ئاماژە بەوەش کراوە: “هاوكات خاوەنی كۆگاكە بە ناوی (ڕ، ع، ج) دەستگیر کرا و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە.”

En az 10 karakter gerekli