وەزیری دارایی عێراق: لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبین
  • TEBA KURDİ
  • Uncategorized
  • وەزیری دارایی عێراق: لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبین

وەزیری دارایی عێراق: لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبین

ئه‌یلول 5, 2024 23:36
وەزیری دارایی عێراق: لە ناردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بەردەوام دەبین
0

لایک

ئیخڵاس دلێمی ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق کۆبووەو لەبارەی مووچەی خەڵکی هەرێم و کێشە داراییەکان گفتوگۆیان کرد، دلێمی دەشڵێت: تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق بەڵێنیداوە مووچەی هەرێم بەردوام بێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 5ـی ئەیلوولی 2024، ئیخڵاس دلێمی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بەغداد لەگەڵ تەیف سامی وەزیری دارایی فیدراڵ کۆبووەوە.

نووسینگەی راگەیاندنی ئیخڵاس دلێمی ئەوەی خستەڕوو کە لە دیدارەکەدا گفتوگۆ لەبارەی کاروباری دارایی بە گشتی و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەتایبەتی کراوە. پێکەوە تیشکیان خستووەتە سەر کۆی گشتیی ئاڵنگارییە داراییەکان.

 لە راگەیەندراوەکەدا دەڵێت: “لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان، وەزیری دارایی دووپاتی کردەوە کە وەکو پارێزگاکانی دیکەی عێراق و بەگوێرەی بڕیاری دادگەی فیدراڵی بەردەوام دەدرێت.”

 لە راگەیەندراوەکەدا باس لەوەکراوە، ئیخلاس دلێمی دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەوەی مووچەکانیان بەشێوەیەکی رێکخراو دەنێردرێت و رایگەیاندووە، “هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان راستەوخۆ سەرپەرشتیی دانووستاندنەکانی نێوان هەولێر و بەغدا کردووە. هەر ئەوانیش زامنی مافی گەلەکەیان کردووە لە دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی دیکەیان.”

En az 10 karakter gerekli