گەردەلوول و رەشەبای بەهێز ویلایەتی میسیسیپی ئەمەریکای گرتووه‌تەوە و بەهۆیەوە تائێستا 23 کەس گیانیان لەدەستداوە.
لە راگه‌یه‌ندراوێكدا کە له‌لایه‌ن دەزگای بەڕێوەبردنی دۆخی له‌ناكاو له میسیسیپی بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژە بەوەکراوە، لانیکەم 23 کەس کە باوک و کچێکیش له‌نێویاندایه، بەهۆی گەردەلوول و زریانەکانەوە گیانیان لەدەستداوە.

ئەوەش هاتووە، ژمارەی ئه‌و كه‌سانه‌ی گیانیان له‌ده‌ستداوه پشتڕاستکراوه‌ته‌وه و ئەوە خراوەتەڕوو، کە “دەیان کەس برینداربوون و چوار کەسیش بێسەروشوێنن”، تیشک خراوه‌ته سه‌ر ئه‌وه‌ش كه “بەداخەوە پێشبینی دەکرێت ئەم ژمارانە هه‌ڵبكشێن”.

چەند رۆژێک لەمەوبەر، فه‌رمانگه‌ی کەشناسی نیشتمانیی ئه‌مەریكا، هۆشداری له‌باره‌ی “زریانێک کە بەرەو ناوچەی رۆڵینگ فۆرک له ویلایەتەکە دابوو”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی