نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوینی داهاتوودا زۆر گەرمتر دەبێت
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوینی داهاتوودا زۆر گەرمتر دەبێت

نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوینی داهاتوودا زۆر گەرمتر دەبێت

ئازار 21, 2024 15:05
نەتەوەیەکگرتووەکان: هاوینی داهاتوودا زۆر گەرمتر دەبێت
0

لایک

نەتەوەیەکگرتووەکان هۆشداریی دەدات لەبارەی “پێشبینیی” تێکچوونی زیاتری کەشوهەوا، بەتایبەتی لە هاوینی داهاتوودا پلەکانی گەرما ئاستێکی مێژوویی و پێوانەیی بەخۆیەوە دەبینێت و هەسارەی زەوی بەرەو هەڵدێر دەبات.

بەگوێرەى ئامارەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، هاوینی رابردوو بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما پێوانەیی بوون و پێشتر لەسەر ئاستی هەسارەی زەویی هاوینی هێندە گەرم نەبینرابوو، کە کاریگەریی ژینگەیی مەترسیداریی هەبوو وەکو توانەوەی شاخە سەهۆڵینەکان و بەرزبوونەوەی پلەی گەرمای زەریاکان بەشێوەیەکی چاوەڕوان نەکراو لە 2023دا.

ئاژانسی کەشناسیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، رۆژی سێشەممە، ئاشکرایکرد، لە 2023دا چەندین ژمارەی پێوانەیی مەترسیدار تۆمارکران، وەکو زیادبوونی گازە گەرمەکان، پلەی گەرمیی رووپۆشی زەویی، پەرەسەندنی تەنەگەرمەکان، ترشەڵۆکبوونی زەریاکان، بەرزتربوونەوەی ئاستی دەریاکان و کەمبوونەوەی رووبەری بەستەڵەکەکان لە جەمسەری باشووری گۆی زەویی لەگەڵ کەمبوونەوەی رووباری بەستەڵەکەکان… ئەوانەش سەرجەمیان ئاماژەی مەترسیداربوون.

ئاژانسەکە ئەوەی خستووەتەڕوو، ساڵی رابردوو گەرمترین ساڵ بووە لە مێژووی هەسارەی زەویدا و ئاستی پلەی گەرمیی زەوی 1.45 پلە بەرزتربوو بەراوورد بە گەرمای گۆی زەویی لە پێش شۆڕشی پیشەسازیی لە سەدەکانی شانزە و حەڤدەدا.

عومەر بەدور، لە ئاژانسی کەشناسی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیی سازکرد و وتی: “بۆچوونم وایە ئەگەرێکی زۆر هەیە هاوینی داهاتووی 2024 پلەکانی گەرما بەشێوەی پێوانەیی بەرزتر ببێتەوە و لە هاوینی 2023 گەرمتربێت”، بەڵام ئەوەش بابەتێکە ناتوانرێت 100٪ بسەلمێنرێت.

لەوبارەیەوە ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، ئەمینداری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان، وتی، “هەسارەکەمان لە لێواری هەڵدێردایە”، لەبەرئەوەی پیسبوونی ژینگەیی بەهۆی لەژێرخاک دەرهێنانی سەرچاوەکانی وزەوە ئاژاوەیەکی ژینگەیی بێپێشینە دروستبووە.

گۆتێرێز ئەوەشی خستەڕوو، هێشتا دەرفەتێکی کەم ماوە بۆئەوەی مرۆڤ و هەسارەکەمان دەربازبکەین، بەڵام دەبێت ئێستا بکەوینە جووڵە، چونکە بەرزتربوونەوەی هەر پلەیەکی گەرما لەسەر هەسارەکەمان، بۆ هەتاهەتایە کاریگەریی لەسەر ژیان لەسەر گۆی زەویی دروستدەکات

En az 10 karakter gerekli