ئەمڕۆ چوارشەممە، 10-07-2024، ئەنجومەنی وەزیران، بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، کۆ دەبێتەوە و دوو بڕگە گفتوگۆ دەکات.
بە گوێرەی راگەیەندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاریی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، بڕگەی یەکەمی کۆبوونەوە تایبەتە بە خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی ژمارە 2ـی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی، سەبارەت بە دەروازە سنوورییەکان کە لە رێکەوتی 01-07-2024 لە بەغداد کرا.
فەرمانگەی میدیا و زانیاریی ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕگەی دووەمی کۆبوونەوە تایبەتە بە بابەتی مووچەی مانگی 6ـی مووچەخۆرانی هەرێم و مووچەی مانگی پێنج و شەشی هێزەکانی پێشمەرگە و ئاسایش و دواپێشهاتی وردبینی و پێداچوونەوەی لیستی مووچەی هێزەکانی پێشمەرگە لەلایەن دیوانی چاودێریی هەردوولاوە. هەروەها کارەکانی تیمی هاوبەشی هەردوو حکومەتی هەرێم و فیدراڵی سەبارەت بە پرۆسەی هاوبەشی یەکخستنەوەی رێکارە داراییەکان و سیستەمی باج لەنێوان هەرێم و عێراق.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت