پێشنوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ شه‌ممه، 3ـی ئابی 2024، سەرۆکایەتیی هەرێم رایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان-عێراق پێشوازی له ئه‌ندريا ناسى، باڵيۆزى نه‌مسا له عێراق كرد.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، له كۆبوونه‌وه‌يه‌كدا هه‌ردوولا جه‌ختيان له بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كانى نه‌مسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراق و ده‌رفه‌ته‌كانى فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌شيان له هه‌موو بواره‌كاندا كرده‌وه.
له‌وباره‌يه‌وه، باس له دوايين سه‌ردانى نێچيرڤان بارزانى، بۆ ڤيه‌ننا و ديدار و كۆبوونه‌وه‌كانى له‌گه‌ڵ سه‌ركۆمار و وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى نه‌مسا كرا.
له ته‌وەر‌ێكى ديكه‌ى كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ده‌رباره‌ى دۆخى گشتيى عێراق و هه‌رێمى كوردستان-عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر ـ به‌غداد، دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.