لە کەرکووک حاڵەتێکی تری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا

لە کەرکووک حاڵەتێکی تری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا

له‌ سنووری شاری كه‌ركووك تووشبوونی منداڵێكی تەمەن 5 ساڵی به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا.

تەممووز 6, 2023 18:53
لە کەرکووک حاڵەتێکی تری نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون ڕاگه‌یه‌ندرا
0

لایک

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممە 6ـی تەمموزی 2023 فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی كه‌ركووك حاڵه‌تێكی تری تووشبوون به‌ نه‌خۆشی تای خوێنبه‌ربوون له‌ سنووری شاره‌كه‌ ڕاگه‌یاند.

تووشبووه‌كه‌ منداڵێكی ته‌مه‌ن 5 ساڵانه‌ و خه‌ڵكی گوندی سیحه‌ی سه‌ر به‌ شارۆچكه‌ی حه‌ویجه‌یه‌ له‌ باشووری شاری كه‌ركووك.

تای خوێنبەربوون نەخۆشییەکی ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵەوە بۆ مرۆڤ دەگوازرێتەوە، رێژەی مردن به‌ ڤایرۆسه‌كه‌ بریتییه‌ له‌ 40% و تاوەکو ئێستاش هیچ چارەسەرێکی بۆ نەدەزۆراوەتەوە.

دوای ئەوەی کەسێک تووشی ڤایرۆسەکە دەبێت، نزیکەی هەفتەیەکی پێ دەچێت بۆ دەرکەوتنی نیشانەکانی کە بریتین لە (تا، ئازاری ماسولکە، سەرگێژخواردن و سەرئێشە، ئازاری مل و پشت، هەوکردنی چاو و هەستیاری بە رووناکی، رشانەوە و سکچوون، ئازاری سک، ئاوسانی گەروو).

بەگوێرەى دوایین ئامارى وەزارەتى تەندروستیى عێراق، لە سەرەتاى ئەمساڵەوە زیاتر لە 225 تووشبووى تاى خوێنبەربوون لە عێراق تۆمارکراون کە 35یان گیانیان لەدەستداوە.

En az 10 karakter gerekli