سینان ئۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی ئاتا لە گەڕی یەکەمی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بڕیاریدا لە گەڕی دووەمدا پاڵپشتی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان، بەربژێری هاوپەیمانیی جمهوور بۆ پۆستی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا بکات.
سینان ئۆغان، کاندیدی ھاوپەیمانی ئاتا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە گەڕی دووەمی ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی کۆماری تورکیا کە لە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەدەچێت پشتیوانی لە رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکەن.
سینان ئۆغان رەتیکردەوە داوای ھیچ پلە و پۆستێکی کردبێت و وتی، ئامانجی ئەوان بەرژەوەندییەکانی وڵاتەکەیانە.
سینان ئۆغان لە گەڕی یەکەمدا 2 ملیۆن و 831 ھەزار و 239 دەنگی بەدەستھێنا کە رێژەی 5.17٪ی دەنگەکان دەکات.
ھاوپەیمانی ئاتا لە چوار پارت پێکدێت، تا ئێستا سینان ئۆغان پشتیوانی لە ئەردۆغان و پارتی عەدالەت پشتیوانی لە کڵچدارئۆغڵو کردووە، بڕیارە سبەینێش پارتی زەفەر ھەڵوێستی خۆیان لەبارەی گەڕی دووەم ئاشکرا بکەن.
ئەوە لەکاتێکدایە لە خولی یەکەمی هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و پەرلەمانی تورکیا، ئەردۆغان 49.52٪ـی دەنگەکان و کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی جەهەپە و کاندیدی هاوپەیمانیی میللەت 44.88٪ـی دەنگەکانیان بەدەستهێنا، بەوەش هیچ یەکێک لە کاندیدەکان رێژەی 50+1ـی دەنگەکانیان بەدەست نەهێنا و هەڵبژاردنەکە خرایە گەڕی دووەم کە بڕیارە 28ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت.