وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە روونکردنەوە دەدات

وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە روونکردنەوە دەدات

ئایار 7, 2023 23:07
وەزارەتی بازرگانی لەبارەی بەشەخۆراکی مانگانە روونکردنەوە دەدات
0

لایک

وەزارەتی بازرگانیی عێراق كە بەشەخۆراكی مانگانەی هاووڵاتییان دابین و دابەشدەكات، بڕی خۆراكی تایبەت بەو پڕۆژەیەی ئاشكراكرد و باسی بڕینی بەشەخۆراكی كەسانێكی دیاریكراو دەكات.

لە راگەیەندراوێكدا وەزارەتی بازرگانیی عێراق دەڵێت، “بڕێكی زۆر خۆراك و خواردەمەنی بۆ بەشەخۆراكی هاووڵاتییان كۆگاكراون كە بەشی چەند مانگێک دەكەن و لە كۆگاكانی وەزارەتی بازرگانیدا لە پارێزگاكان ئەمباركراون”.

لەبارەی بەئەلیكترۆنیكردنی فۆرمی بەشەخۆراكەوە، وەزارەتی بازرگانی رایگەیاند، بەشەخۆراكی ئەو هاووڵاتییانە دەبڕدرێت كە وڵات بەجێدەهێڵن، چونكە تیمی گەڕۆكی وەزارەتی بازرگانی هاووڵاتییان بەسەردەكەنەوە و دەبێت هاوڵاتییان بەڵگەنامەكانیان بۆ تیمەكان بخەنەڕوو، بۆ ئەوەی بەشەخۆراكی مانگانەیان بەردەوامبێت.

وەزارەتی بازرگانی عێراق ئەوەشی خستەڕوو، دۆخی ئاسایشی خۆراک لە وڵاتدا زۆر باشە بەجۆرێک بڕی ئەو ماددەخۆراکییانەی بۆ سەبەتەی خۆراکی هاووڵاتییان بەردەستە و لە پارێزگاکاندا هەڵگیراوە بەشی چەند مانگێک دەکات.

En az 10 karakter gerekli