وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌یه‌نێت هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێننه‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ین.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 24ـی كانوونی دووه‌می 2024 ڤێدانت پاتێل، جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێزه‌كانیان له عێراق ده‌مێنێته‌وه و به‌رگری له خۆیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، سێ باره‌گای میلیشیانیان له عێراق كردووه‌ته ئامانج.
روونیشیكرده‌وه، به ئامانجگرتنی ئه‌و سێ باره‌گایه‌ی میلیشیا عێراقییه‌كان له وه‌ڵامی هێرشه‌كانیان بووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانیان له عێراق و سووریا.
جێگری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا سه‌رنجی بۆ ئه‌وه‌ش راكێشا كه له په‌یوه‌ندی به‌رده‌وامدان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق.
شه‌وی 23ـی كانوونی دووه‌می 2024، وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا (پێنتاگۆن) لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، بە فەرمانی راستەوخۆی جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا و لە تۆڵەی زنجیرەک هێرش بۆ سەر هێزەکانیان لە عێراق و ناوچەکە؛ هێزەکانیان سێ بنکەی سەر بە گرووپی کەتائیب حیزبوڵڵا کە “لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێت” لەنێو عێراق بۆردوومان کردووە.
میدیاکانی نزیک لە حەشدی شەعبیش ئاماژه‌یان به‌وه كردبوو، ئەو بنکانەی حیزبوڵڵا لە ئەنبار و بابل بۆردوومانکراون و، بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکدار کوژراو و برینداربوون.