400 ملیار دینارەکە گەیشتە ھەرێم

400 ملیار دینارەکە گەیشتە ھەرێم

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتووەتە سەر ھەژماری بانکییان.

ئایار 9, 2023 17:05
400 ملیار دینارەکە گەیشتە ھەرێم
0

لایک

وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند کە ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار گەیشتووەتە سەر ھەژماری بانکییان.

وەزارەتی دارایی و ئابووری لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەدا “لەسەر بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق، ئەمڕۆ بڕی 400 ملیار دینار لەڕێگای بانکەکانی رەشید و رافیدەینەوە، گەیشتووەتە سەر ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووریی ھەرێم لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق”.

حکوومەتی عێراق ئەو 400 ملیار دینارەی بە دوو قۆناغ خستە ھەژماری بانکیی وەزارەتی دارایی و ئابووری ھەرێم لە لقی ھەولێری بانکی ناوەندیی عێراق.

En az 10 karakter gerekli