وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • ئابووری
  • وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت

وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم تەواوبووە و پارەکە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەولێر (ئەربیل).

ئایار 3, 2023 21:29
وادەی ناردنی 400 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم ئاشکرا دەکرێت
0

لایک

فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، رێکارەکانی ناردنی 400 ملیار دینار بۆ هەرێم تەواوبووە و پارەکە هەفتەی داهاتوو دەگاتە هەولێر (ئەربیل).

سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە بەغداد رایگەیاند، “بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزیری دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان رێکارەکانی تایبەت بە ناردنی 400 ملیار لەگەڵ بانکی رەشید و بانکی رافیدەین تەواوکرا.”

بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پارەکە رەوانەی هەرێمی کوردستان بکرێت، کە تەرخاندەکرێت بۆ موچەی فەرمانبەران.

En az 10 karakter gerekli