ئەندامێكی لێژنەی دەستپاكی له پەرلەمانی عێراق رایگه‌یاند، محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ چەند وڵاتێک رێككه‌وتووه كه هاوكاری به‌غداد بكه‌ن بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی له عێراقه‌وه براونه‌ته ده‌ره‌وه.
عالیە نسەیف، ئەندامی لێژنەی دەستپاكی له پەرلەمانی عێراق به ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند، لێژنەكەیان له هه‌وڵدایه بۆ ده‌ركردنی یاسایه‌ک بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌و پارانه‌ی كه به گەندەڵی وەرگیراون، یاساكە خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە، جەختی لەسەر پێویستی خستنەڕووی ئەو بڕگانە كردەوە، كە پشتگیری حكومەت دەكەن لە ئەنجامدانی رێككەوتن لەگەڵ وڵاتان بۆ وەرگرتنەوەی ئەوانەی تۆمەتبارن بە گەندەڵی و پارە دزراوەكان.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، لە گەشتەكانیدا محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق بۆ وڵاتانی دەرەوە له‌گه‌ڵ هه‌ندێک له وڵاتان رێككه‌وتووه بۆ ئەوەی هاوكاری بكەن بۆ گەڕاندنەوەی پارە دزراوه‌كانی عێراق، وه‌ک وڵاتانی فڕەنسا، كه‌نداو، توركیا، ئوردن و چه‌ند وڵاتێكی دیكه.
له‌ماوه‌ی رابردوودا سوودانی گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌دان ملیار دیناری له ده‌ره‌وه بۆ بانكه‌كانی عێراق راگه‌یاند.