ئاری هەرسین وازهێنانی لە ریزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان راگەیاند و ئاشکرایکرد، بڕیارەکەی بڕیارێکی کەسییە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلە و پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە.
ئاری هەرسین کادیری پارتی دیموکراتی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ریزی رێکخستنەکانی پارتی کێشاوەتەوە، وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بوونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) کەسیی بوو، بڕیاری دەستلەکارکێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی کەسییە و هیچ پەیوەندییەکی بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە نییە”.
دەقی راگەیەندراوی ئاری هەرسین لەبارەی دەستلەکارکێشانەوەی لە ریزەکانی پارتی:
بۆ ڕای گشتی
ئاری محەمەد هەرسین
لە ڕێی ئەم ڕاگەیاندنەوە، هەموو لایەک ئاگادار دەکەمەوە کە بەندە دەستم لە ئەندامەتی لە ڕیزی ڕێکخستنەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان کێشاوەتەوە. وەک چۆن بڕیاری بە پارتی بوونم (لە یەکگرتنەوەی پاسۆک و پارتی) شەخسی بوو، بڕیاری دەستلەکار کێشانەوەشم لە پارتی بڕیارێکی شەخسیە و هیچ پەیوەندیەکی بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە نیە، چونکە هەرگیز خۆمم بە پلەو پۆست و ئیمتیازاتەوە (تەعریف) نەکردوە، بە ڵکو هەمیشە خزمەتی گەل و نیشتیمان پێوەرو سەنگی مەحەک بوون.
وازهێنانیش لە پارتی وازهێنان نیە لە کوردایەتی و سیاسەت.
هیوای سەلامەتی و سەرکەوتن بۆ برادەرانی پارتی ئەخوازم، خوای گەورە ھیدایەتیان بدات بۆ خزمەتی گەل و نیشتیمان.
هەر ئاوەدان بێت خاکی پیرۆزی کوردستان.