ئەحمەد سەحاف، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایگەیاند، تەواوی دیپلۆماتکارانیان لە سوودان گەڕاندووەتەوە.
گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوە ئاشکرایکرد، بەشێوەیەکی سەرکەوتووانە تەواوی کارمەندانی دیپلۆماسیان لە باڵەخانەی باڵیۆزخانەی عێراق لە خەرتووم گەڕاندووەتەوە.
ئەم هەنگاوەش دوای ئەوە دێت کە بەهۆی بەردەوامی شەڕەوە زۆرینەی وڵاتان کارمەندانی دیپلۆماتکاریان لە خەرتووم گەڕاندەوە و باڵیۆزخانەکانیشیان داخست.