قاسم ئەعرەجی بۆ وەزیری بەرگری تورکیا: ئیرادەیەکی راستەقینەمان هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئەمنی
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • قاسم ئەعرەجی بۆ وەزیری بەرگری تورکیا: ئیرادەیەکی راستەقینەمان هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئەمنی

قاسم ئەعرەجی بۆ وەزیری بەرگری تورکیا: ئیرادەیەکی راستەقینەمان هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئەمنی

شوبات 7, 2024 18:53
قاسم ئەعرەجی بۆ وەزیری بەرگری تورکیا: ئیرادەیەکی راستەقینەمان هەیە بۆ کۆتایی هێنان بە دۆسیەی ئەمنی
0

لایک

راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا بە وەزیری بەرگری تورکیای راگەیاند، دۆسییەی ئەمنی دۆسییەکی گرنگە و ئیرادەیەکی راستەقینەیان هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆسیەیە، هەروەها پێویستە پشکی ئاوی عێراق بە هەماهەنگی دابەشبکرێت.

نووسینگەی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی لەگەڵ یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی دۆخی سیاسی و ئەمنی ناوچەکە و پتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو و وڵات و بەردەوامی هەماهەنگی ئەمنی و پاراستنی سەقامگیری ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوەکە قاسم ئەعرەجی رایگەیاند، پێویستە پەیوەندییە ستراتیژییەکان و مێژووی هاوبەش و پێکبەستە جوگرافی و کۆمەڵیەتییەکانی نێوان عێراق و تورکیا لە پتەوکردنی هەماهەنگی و هاوبەشی نێوان هەردوو وڵات قوڵبکرێتەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دۆسیەی ئەمنی دۆسیەیکی گرنگی ناو دۆسییە هاوبەشەکانی عێراق و تورکیایە، ئیرادەیەکی راستەقینەش هەیە بۆ کۆتایی هێنان بەو دۆسیەیە، ئەویش لە رێگەی هەماهەنگی هاوبەش و هەواڵگری و ئاڵوگۆڕی زانیاری، هەروەها کەمپی هۆل مەترسییەکی راستەقینە لەسەر ناوچەکە دروست دەکات، بۆیە پێویستە دابخرێت.

قاسم ئەعرەجی ئەوەشی خستەڕوو، دۆسیەی ئاو گرنگییەکی زۆری هەیە لە عێراق و پێویستە پشکی ئاوی عێراق بە هەماهەنگی نێوان هەردولا دابەشبکرێت، جگە لەوەش پێشبینی دەکرێت پڕۆژەی رێگای گەشەپێدان پەیوەندییە بازرگانی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولا پتەودەکات.

لە بەرامبەردا یەشار گولەر وەزیری بەرگری تورکیا رایگەیاند، هەوڵی گەورە دەدەن بۆ بەرزکردنەوەی پەیوەندییەکان لەگەڵ عیراق، لە پێناو لەناوبردنی گرووپە تیرۆرستییەکان، ئامادەیی خۆشیان دەردەبڕن بۆ هەماهەنگی ئەمنی لە بواری رێکخستنی سنوور.

En az 10 karakter gerekli