ئایدن مەعروف زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ بەرپرسان لە بەغداد ئەنجام دا

ئایدن مەعروف زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ بەرپرسان لە بەغداد ئەنجام دا

شوبات 9, 2026 20:52
ئایدن مەعروف زنجیرەیەک دیداری لەگەڵ بەرپرسان لە بەغداد ئەنجام دا
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، ٩ـی شوباتی ٢٠٢٦، ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لەگەل شاندی یاوەری لەمیانەی سەردانەکەی بۆ شاری بەغداد، زنجیرەیەک دیداری گرنگی لەگەڵ بەرپرسان ئەنجام دا.  

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پێکهاتەکان، ئایدن مەعروف سەردانی باڵیۆزخانەی کۆماری تورکیا لە عێراقی کرد و لەلایەن بەڕێز ئانڵ بۆڕا ئینان، باڵیۆزی تورکیا لە عێراق پێشوازی لێکرا.

دوابەدوای ئەمەش لە پەیجی سۆشیال میدیای وەزیری هەرێم هاتووە، هەر ئەمڕۆ ئایدن مەعروف لەگەڵ شاندی یاوەری لەشاری بەغداد سەردانی محەمەد سەمعان ئاغا، سەرۆکی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد، و بە ئامادەبوونی هەریەک لەبەڕێزان ئەرشەد سالحی، سەرۆکی کوتلەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق و خاتوو گولشەن جەلال، بەرپرسی لقی بەغدادی بەرەی تورکمانی عێراقی کرد .

هەروەها لە ڕاگەیەندراوێکی تردا هاتووە، ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لەگەل شاندی یاوەری لەشاری بەغداد سەردانی بەڕێز ئەرشەد سالحی، سەرۆکی کوتلەی تورکمانی لە پەرلەمانی عێراق کرد .

لە زنجیرە سەردانەکەیدا ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم بۆ کاروباری پێکھاتەکان لەگەل شاندی یاوەری لەمیانەی سەردانەکەی بۆ شاری بەغداد سەردانی نوێنەرایەتی حکوومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لە بەغداد کرد و لەلایەن بەڕێز فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتییەکە پێشوازی لێکرا.

لەکۆتاییدا ئایدن مەعروف، وەزیری ھەرێم لەگەڵ شاندی یاوری لەشاری بەغداد بەبۆنەی گەیاندنی پیرۆزبایی دەست بەکاربوونی سەردانی بەڕێز ایلدار سلیموف، باڵیۆزی نوێی کۆماری ‘ئازەربایجان’ی لە عێراقی کرد .

En az 10 karakter gerekli