زانکۆی سەلاحەددین خوانی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان دابین دەکات

زانکۆی سەلاحەددین خوانی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان دابین دەکات

کەسایەتی خێرخوازی هەرێمی کوردستان "شێخ باز"تێچووی بەربانگ لەخۆ دەگرێت

ئازار 22, 2023 21:40
زانکۆی سەلاحەددین خوانی بەربانگ بۆ قوتابیانی بەشە ناوخۆییەکان دابین دەکات
0

لایک

له‌میانه‌ی ئاگادارینامه‌یەک، زانكۆی سه‌لاحه‌ددین رایده‌گه‌یه‌نێت، وەک نەریتێکی ساڵانە لە زانکۆی سەلاحەددین، پابەند دەبین بە ئامادەکردنی خوانی بەربانگ بۆسەرجەم قوتابییانی بەشەناوەخۆییه‌كان.

ده‌قی ئاگادارییه‌كه‌:

سەرجەم قوتابییانی بەشەناوەخۆییەکانی زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر، ئاگاداردەکەینەوە، ئەمساڵیش زانکۆی سەلاحەدین-هەماهەنگی لەگەڵ کۆمپانیای کار کردووە بۆ مەبەستی ڕێکخستنی خوانی بەربانگ بۆ سەرجەم قوتابییانی بەشەناوەخۆیی.

وەک نەریتێکی ساڵانە لە زانکۆی سەلاحەددین پابەنددەبین بە ئامادەکردنی خوانی بەربانگ بۆسەرجەم قوتابییانی بەشەناوەخۆیی، کەسایەتی خێرخوازی هەرێمی کوردستان “شێخ باز”تێچووی بەربانگ لەخۆ دەگرێت.

راگەیاندنی زانکۆی سەلاحەددین-هەولێر

En az 10 karakter gerekli