ئەمڕۆ شەممە، ٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، باڵیۆزخانەی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ تەقینەوەیەکی کۆنتڕۆڵکراو لە بەشی ناوەندیی دیپلۆماسی باڵیۆزخانەکە روویدا.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی باڵیۆزخانەکە، ئەم کردەیە بە مەبەستی پاراستنی سەلامەتی ناوەندەکە و تاقیکردنەوەی ڕێکارە ئەمنییەکان بووە. جەختیش کراوەتەوە، تەقینەوەکە بە هەماهەنگی پێشوەختە لەگەڵ دەسەڵاتدارانی عێراق ئەنجامدراوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە مەبەست و کاتی کردەکە ئاگادار کراونەتەوە.
ناوەندیی پشتیوانی دیپلۆماسی (BDSC) کە ناوەندێکی فەرمی سەر بە باڵیۆزخانەی ئەمریکایە لە بەغداد، وەک بنکەیەکی سەرەکی بۆ پشتیوانیکردنی ئەرکە دیپلۆماسییەکان و دامەزراوەکانی ئەمریکا لە عێراق کاردەکات.