کەشناسی: نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی: نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە

شوبات 17, 2026 15:21
کەشناسی: نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی هەرێمی کوردستان-عێراق پێشبینی دەکات ئەمڕۆ و سبەی ئاسمانی هەرێم لە پەڵە و نیمچە هەورەوە بۆ هەوری تەواو بگۆڕێت و ئەگەری نمە باران سەرجەم ناوچەکانی هەرێم بگرێتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتییەکە کەشى پێشبینیکراوى ٤٨ کاتژمێرى داهاتووی بڵاوکردووەتەوە پێشبینی دەکات، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور بێت، بەڵام لە کاتەکانی ئێوارەدا بۆ هەوری تەواو دەگۆڕێت.

هەر بە گوێرەی پێشبینییەکان، ئەمشەو لە سنووری ئیدارەی زاخۆ نمەباران و بارانی مامناوەند دەسپێدەکات و پاشان کاریگەرییەکەی بۆ سەرجەم ناوچەکانی پارێزگای دهۆک، ناوچە شاخاوییەکانی ئیدارەی راپەڕین، ناوچە شاخاوییەکانی هەولێر(ئەربیل) و سەنتەری شار و پارێزگای سلێمانی درێژ دەبێتەوە، کاریگەرییەکە تاوەکوو بەرە بەیانی سبەی چوارشەممە بەشێوەی نمەباران لە باشووری هەرێم و ناوچەکانی گەرمیان بەردەوام دەبێت.

لەبارەی کەشی پێشبینیکراوی سبەى چوارشەممە ١٨ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژەیداوە، ئاسمان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ نمە بارانی پچڕ پچڕ لە بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکان و ناوچە سنووریەکان، بەڵام ئەگەری نمە بارانێکی کەم لە سەنتەری پارێزگای سلێمانی و هەولێر(ئەربیل) لە کاتەکانی بەیانی زوودا پێشبینیکراوە، بەڵام دوای نیوەڕۆ ئاسمان بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور دەگۆڕێت .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو  بەم شێوەیە:-

هەولێر(ئەربیل): ٢٣پلە

سڵێمانی: ٢٢پلە

دهۆک: ٢١پلە

زاخۆ: ٢١پلە

چەمچەماڵ: ٢٤پلە

سۆران: ١٩پلە

حاجی ئۆمەران: ١٦پلە

En az 10 karakter gerekli