لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٦٥ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک دابەزی.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش دابەزی و بە ٦٢ دۆلار و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
گۆڕانکاری لە نرخی نەوت لە دوای دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمەوە دێت، هەروەها هێرشە درۆنییەکانی ئۆکراینا بۆ سەر دامەزراوە نەوتییەکانی رووسیا کە هەناردەکردنی بەرهەمە نەوتییەکانی لەلایەن رووسیاوە پەکخستووە و ئەوەش بووەتە هۆکاری گۆڕانکاری لە نرخی نەوت.
Can you be more specific about the content of your article? After reading it, I still have some doubts. Hope you can help me. https://accounts.binance.com/sk/register?ref=WKAGBF7Y