دیمیتری پێسكۆڤ وته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تیی ڕووسیا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ڕایگه‌یاند، چیتر ڕووسیا سنوردار نییه له جێگیركردنی مووشه‌كی مامناوه‌ند و كورت مه‌ودا.
دیمیتری پێسكۆڤ له لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامه‌نوسان، سه‌باره‌ت به ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا سه‌باره‌ت به لابردنی مه‌رجه‌كانی به‌رده‌وامی ڕاگرتنی جێگیركردنی په‌یماننامه‌ی هێزه ئه‌تۆمییه‌كانی مه‌ودای ناوه‌ند ڕایگه‌یاند، “ڕوسیا چیتر هیچ سنوورێكی نییه له‌م ڕوه‌وه”.
ڕونیشیكرده‌وه، “ڕووسیا خۆی به ده‌سه‌ڵاتدار ده‌زانێت، ئه‌گه‌ر پێویست بوو، ڕێوشوێنی گونجاو و هه‌نگاوی پێویست بگرێته‌به‌ر سه‌باره‌ت به جێگیركردنی مووشه‌كی مه‌ودای مامناوه‌ند و كورت، ئه‌گه‌ر پێویست بوو”.
هەروەها دیمیتری پێسكۆڤ له‌باره‌ی ڕوخاندنی دوایین مۆنۆمێنتی ڤلادمیر لینین له ئۆكرانیا ڕونیكرده‌وه، “ئۆكرانیا ئێستا به شه‌ڕی دژی شوێنه‌واره‌كان ناسراوه، له‌م ڕوه‌وه هه‌وڵده‌دات له پێش هه‌مو ئه‌ورووپاوه بێت”.
هاوکات دوێنێ دوشه‌ممه، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕووسیا ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی ئاماژه‌ی به وه‌ستانی ئه‌و مه‌رجانه كردوه كه پێویستن بۆ به‌رده‌وامیی ڕاگرتنی یه‌كلایه‌نه له جێگیركردنی مووشه‌كی مه‌ودای مامناوه‌ند و كورتتر له‌سه‌ر وشكانی و هه‌ر بۆیه چیتر خۆی به پابه‌ند نه‌زانێت به‌و سنوورداركردنانه‌ی كه پێشتر په‌سه‌ندكرابون كه خۆسه‌پێنراون”.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا