وەزیری بەرگری عێراق مەرجی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەری رادەگەیەنێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزیری بەرگری عێراق مەرجی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەری رادەگەیەنێت

وەزیری بەرگری عێراق مەرجی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەری رادەگەیەنێت

هەر ئەفسەرێک مەرجەکانی لەشڕێکی رەچاو نەکات، پلەکەی بەرز ناکرێتەوە

ئازار 22, 2023 19:30
وەزیری بەرگری عێراق مەرجی سەرەکی بۆ بەرزکردنەوەی پلەی ئەفسەری رادەگەیەنێت
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە، سابت محەمەد عەباسی، وەزیری بەرگری عێراق رایگەیاند، لەشجوانی و کەمکردنەوەی کێش، مەرجی سەرەکی دەبێت بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرجەم ئەفسەران، هەر ئەفسەرێک مەرجەکانی لەشڕێکی رەچاو نەکات، پلەکەی بەرز ناکرێتەوە.

سابت محەمەد عەباسی لەپەیامێکدا کە ئاڕاستەی ئەفسەرانی کردووە رایگەیاندووە، “لەشجوانی و کێشی نموونەیی، مەرجێکی پێشوەختە بۆ بەرزکردنەوەی پلەی سەرجەم ئەفسەرەکان بەبێ هیچ جیاوازییەک، بە لەبەرچاوگرتنی ئەو بارودۆخە پزیشکیانەی کە بەپێی راپۆرتە پزیشکییە فەرمییەکان سەلمێنراون”.

وەزیری بەرگری ئاماژەی بەوەکردووە، بەمەبەستی بەرزکردنەوەی کارایی تواناکانی ئەفسەرە قارەمانەکانی سوپای عێراق، مەرجە بنەماکانی لەشڕێکی رەچاو بکەن.

شایەنی باسە، رۆژی 10ـی تشرینی دووەمی 2022، فەریق روکن قاسم محەمەد، فەرماندەی هێزی وشکانیی سوپای عێراق نوسراوێکی ئاڕاستەی یەکەکانی سەر بە سوپای عێراق کرد، بەگوێرەی نوسراوەکەش، پشت بەستن بە فەرمانی سوپاسالاری عێراق، رۆژی 30ـی تشرینی دووەم دیاریکرا، بۆ ئەنجامدانی پشکنینی کێشی ئەو ئەفسەرانەی کێشیان زۆرە و ئەگەریش لە ماوەیەکی دیاریکراودا نەیانتوانی کێشیان دابەزێنن، خانەنشین دەکرێن.

En az 10 karakter gerekli