ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک

شوبات 24, 2026 03:59
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان نێچیرڤان بارزانی و تۆم باراک
0

لایک

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە نێچيرڤان بارزانى سەرۆكى هەرێمى كوردستان-عێراق پێشوازيى لە تۆم باراك نوێنەرى سەرۆك ترەمپ بۆ كاروبارى سووريا و باڵيۆزى ئەمه‌ريكا لە توركيا و شاندێكى ياوەرى كرد.

لە كۆبوونەوەيەكدا كە جۆشوا هاريس كاربه‌ڕێكه‌رى باڵيۆزخانه‌ى ئه‌مه‌ريكا له‌ عێراق ئامادەی بوو، پەيوەندييەكانى ئەمه‌ريكا لەگەڵ عێراق و هەرێمى كوردستان-عێراق، دواپێشهاتەكانى بارودۆخى سووريا و پڕۆسەى سياسى لە عێراق و هه‌رێمى كوردستان تاوتوێ كران.

شاندى ميوان پێزانينيان بۆ ڕۆڵى نێچيرڤان بارزانى لە هەوڵە ديپلۆماسييەكانى بۆ سەقامگيريى ناوچەكە و هێوركردنەوەى ئاڵۆزييەكان و ڕێككه‌وتنى نێوان ديمه‌شق و هه‌سه‌ده‌دا دەربڕى. لاى خۆيه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى دووپاتى كردەوە كە هەرێمى كوردستان-عێراق وەك هەميشە فاكتەرى ئارامى و سەقامگيرى دەبێت.

دوايين پێشهاته‌كانى ناوچه‌كه‌، تەوەرێكى ديكەى كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو؛ له‌مباره‌يه‌وه‌ نێچيرڤان بارزانى جه‌ختى له‌ گرنگيى چاره‌سه‌ركردنى ئاشتيیانه‌ى كێشه‌كان و پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى له‌ ناوچه‌كه‌دا كرده‌وه‌.

En az 10 karakter gerekli