ئەمڕۆ پێنجشەممە، كۆميسیۆنی باڵای سەربەخۆيی هەڵبژاردنەكانی عێراق ڕایگەیاند، ژمارەی سكاڵاكان سەبارەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق گەیشتووەتە ١٠١ سكاڵا، كه له‌لایه‌ن حزب و هاوپه‌یمانییه‌تییه‌كان سه‌باره‌ت به پێشڵكارییه‌كانی ڕۆژی هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی كۆمیسیۆن كراوە.
جومانە غەلای، وتەبێژی كۆمیسیۆن بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاندووه: تا ئێستا ژمارەی سكاڵای پێشكەشكراو سەبارەت بە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمان گەیشتووەتە ١٠١ سكاڵا.
ئاماژەی بەوەشكرد : سكاڵاكان دابەشكراون بەسەر ٤٤ سكاڵا تایبەت بە دەنگدانی تایبەت و ٥٧ سكاڵا تایبەت بە دەنگدانی گشتی.
هەروەها وته‌بێژی كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو له‌لایه‌ن لیژنه‌یه‌كی تایبه‌ت له كۆمیسیۆنه‌وه به‌دواداچوونی رژد بۆ سه‌رجه‌می سكاڵاكان ده‌كرێت.