وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە.

حوزه‌یران 7, 2023 11:30
وەزارەتی کارەبا: دۆخی کارەبا ئاسایی دەبێتەوە
0

لایک

وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بە کۆتایی هاتنی قۆناغی یەکەمی پرۆسەی چاکسازیی کۆمپانیای داناگاز لە کێڵگەی کۆرمۆر، بەشێكی زۆری توانای بەرهەمهێنانی كارەبا گەڕایەوە.

بە گوێرەی راگەیەندراوێکی وەزارەتی کارەبا، بڕیارە قۆناغی دووەمی پرۆسەکە تا رۆژی (16)ی ئەم مانگە تەواو ببێت و دۆخی کارەبا بە تەواوەتی ئاسایی ببێتەوە و بڕی بەرهەمهێنان بگاتە 4,200 مێگاوات.

ئاماژە بەوەشدرا، کۆمپانیای داناگاز لە رۆژی (22)ی ئایاری رابردوو دەستی بە پرۆسەی ساڵانەی چاکسازی لە کێڵگەی کۆرمۆر کرد و بەهۆیەوە بەرهەمهێنانی کارەبا 1000 مێگاوات کەم بووەوە.

بە وتەی وەزارەتی کارەبا، کۆمپانیاکە رۆژانە 150 ملیۆن پێ سێجا گازی سرووشتی بۆ وێستگەکانی کارەبا دابین دەکات.

ئەوەش خراوەتەڕوو، کە وەزارەتی کارەبا لە ماوەی پرۆسەی چاکسازییەکەدا، هەوڵی داوە کەمبوونەی بەرهەمهێنانی کارەبا کەمترین کاریگەری بەسەر هاوڵاتیان هەبێت، بەهۆیەوە پێدانی كارەبای بە كارگە گەورەكان راگرتووە.

En az 10 karakter gerekli