زیاتر لە 4000 فەرمانبەر و خانەنشین لە هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • زیاتر لە 4000 فەرمانبەر و خانەنشین لە هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن

زیاتر لە 4000 فەرمانبەر و خانەنشین لە هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن

ئازار 19, 2023 17:27
زیاتر لە 4000 فەرمانبەر و خانەنشین لە هەرێمی کوردستان دوو مووچە وەردەگرن
0

لایک

وەزارەتى دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، دۆسیەی چوار هه‌زار و 189 فەرمانبەر و خانەنشین رەوانەی دیوانی چاودێری دارایی دەکات کە بەشێوەی نایاسایی دوو مووچەیان هەبووە.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 19-03-2023، وەزارەتى دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم له‌ روونكردنه‌وەیه‌کدا بڵاویكرده‌وه‌، “بەپێی بڕیاری کۆتایی لێژنەی وردبینی و لێکۆڵینەوەی تایبەت بەلیستی فەرمانبەران و خانەنشینان کە ژمارەیان ( 10819) مووچەخۆر بوو، لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆمارکراون”.

ئەوەش هاتووە، دوای تەواوکردنی رێکارەکانی یەکلایی کردنەوەی ناوی ئەو مووچەخۆرانەی کە دوو مووچەیان هەیە لەلایەن لێژنەی تایبەتمەند، لە کۆی (10819) دۆسیەی دوو مووچەیی، دەرکەوت کە (4189) دۆسیەیان بەنایاسایی دوو مووچەیان هەبووە بەپێی ریزبەندی.

وەزارەتى دارایی و ئابووری ده‌شڵێت، 1973 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی خانەنشینیان وەرگرتووە، 1849 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەری و خانەشینیان وەرگرتووە، هه‌روه‌ها 367 کەس بەنایاسایی دوو مووچەی فەرمانبەریان وەرگرتووە.

En az 10 karakter gerekli