لوید ئۆستن، وەزیری بەرگری ئەمریكا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسیدا رایگەیاند، رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە دۆخێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، هەوڵی هێوركردنەوەی گرژییەكانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدەین، لە تواناماندایە چەندین جار وەڵامی هێرشەكان بدەینەوە.
راشیگەیاند، ئەو هێرشانەی دەکرێنە سەرمان بێ وەڵام نابن، توانای وەڵامدانەوەمان زانراوە، کاتێک وەڵام دەدەینەوە ئامانجەکان دەپێکین، داوا لە ئێرانیش دەكەین چەكداركردنی حوسییەكان رابگرێت.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، دامەزراوە و ئامانجە سەربازییەكانی ئێران لە عێراق و سووریا بۆ ماوەی چەند رۆژێك بۆردوومان دەكرێن.
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا رۆژی سێشەممە رایگەیاند کە بڕیاری خۆی لەسەر چۆنیەتی وەڵامدانەوەی هێرشەکەی باکووری رۆژهەڵاتی ئوردن لە نزیک سنووری سووریا لەم هەفتەیەدا داوەتەوە، کە بووە هۆی کوژرانی سێ سەربازی سوپای ئەمریکا و برینداربوونی زیاتر لە 40 کەس.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
پاکستان… لە رووداوێکی هاتووچۆدا نزیکەی 60 کەس بوونە قوربانی