وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی دەڵێت: گرووپی چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق پلانی هێرشه‌ی ئوردنی داڕشتووە و جەختیش دەکاتەوە لەوەی لەکات و شوێنی گونجاو وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە.
جۆن كێربی، وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، هێرشی سه‌ر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئوردن له‌لایه‌ن گرووپی چه‌كداری مقاوه‌مه‌ی ئیسلامی له عێراق پلانی بۆ داڕژراوه.
ئه‌و بنكه سەربازییەی کە هێرشیکرایە سەر، ده‌كه‌وێته سێگۆشه‌ی سنووری نێوان عێراق، سووریا و ئوردن و لە شەڕی داعش رۆلێکی بەرچاویان هەبوو لە تێکشکاندنی چەکدارەکانی ئەو گرووپە و ئازادکردنی ناوچەکانی عێراق و سووریا کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرابوون، بەهۆی هێرشەکەوە سێ سەرباز کوژران و 34 سەربازی دیکەش برینداربوون.
وتەبێژی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نیشتمانی ئه‌مه‌ریكا جەختی کردەوە لەوەی ئەمەریکا لەکات و شوێنی گونجاو وەڵامی ئەو هێرشە دەداتەوە.