سەرۆکی پێشووی ئەمهریکا و کاندیدی دیاری کۆمارییەکان بۆ هەڵبژاردنەی سەرۆکایەتی 2024 لە پلاتفۆرمی خۆی لە تروس سۆشیاڵ نووسیویەتی: بە شانازییەوە سبەی دوای نیوەڕۆ لە جۆرجیا دەستگیر دەکرێم.
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، هیچ کەسێک هێندەی ئەو بەرگری لە شەفافیەت و پاک و بێگەردی هەڵبژاردنەکان نەکردووە، بەوهۆیەوە رۆژی پێنجشەممە دوانیوەڕۆکەی بە شانازییەوە لە ویلایەتی جۆرجیا دەستگیر دەکرێم.
14ی ئەم مانگە دۆناڵد ترەمپ و 18 کەسی دیکە لە تیمەکەی بە هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوە و بەلاڕێدا بردنی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان جۆرجیا سزادران.
کۆتا وادە بۆ خۆڕادەستکردنیان رۆژی هەینی 25ی ئابە.
ترەمپ دەڵێ، رۆژی پێنج شەممە 24ی ئاب بە شانازییەوە لە جۆرجیا دەستگیر دەکرێم
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا