وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، وه‌رگیراوانی خوێندنی باڵا/ دیپلۆمی باڵا و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆكانی ھه‌رێمی كوردستان-عێراق له ساڵی خوێندنی 2023-2024 كه دواخستنی خوێندنیان بۆ كرابوو، ده‌توانن له ساڵی خوێندنی 2024-2025 ده‌ست به خوێندنی ئه‌كادیمی بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی نووسراوێكی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق، سه‌باره‌ت به وه‌رگیراوانی خوێندنی باڵا/دیپلۆمی باڵای یه‌ك ساڵه‌ی ئه‌كادیمی و دیپلۆمی باڵای دوو ساڵه‌ی پزیشكی پیشه‌یی و ماسته‌ر و دكتۆرا له زانكۆ حكومیه‌كانی هه‌رێم له ساڵی خوێندنی 2023-2024 كه به‌فه‌رمانی زانكۆیی دواخستنی خوێندنیان بۆ كراوه به‌هۆی ده‌سته‌به‌رنه‌بوونی ستافی وانه‌وتنه‌وه و سه‌رپه‌رشتیار و پێداویستیه زانستیه‌كانی دیكه‌ی خوێندن یان له‌سه‌ر داواكاری خۆیان یاخود هه‌ر هۆكارێكی دیكه، ده‌توانن به‌رده‌وامی بده‌ن به‌خوێندنه‌كه‌یان.
ئاماژه به‌وه‌شكراوه، ده‌سه‌ڵات ده‌درێت به‌زانكۆكان به‌مه‌به‌ستی ده‌ستپێكردن به‌خوێندنی ئه‌كادیمی له‌سه‌ره‌تای ساڵی خوێندنی 2024-2025 به‌پێی توانای كۆلێژ/ به‌شه‌كان به‌مه‌رجی په‌یڕه‌وكردنی ڕێنمایی سه‌رپه‌رشتیكردن له زانكۆكانی دیكه‌ی هەرێم له رێگه‌ی هاوبه‌شی زانستی نێوان زانكۆكان یاخود سوود وه‌رگرتن له سیستمی میوانداری بۆ هه‌مان به‌شی هاوشێوه له زانكۆیه‌كی حكومی دیكه‌ی هەرێمی كوردستان.