لیژنەی دارایی پەرلەمان: بەم زووانە رەشنووسی بودجەی 2024 دەگاتە دەستمان
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • لیژنەی دارایی پەرلەمان: بەم زووانە رەشنووسی بودجەی 2024 دەگاتە دەستمان

لیژنەی دارایی پەرلەمان: بەم زووانە رەشنووسی بودجەی 2024 دەگاتە دەستمان

كانونی دووه‌م 15, 2024 22:50
لیژنەی دارایی پەرلەمان: بەم زووانە رەشنووسی بودجەی 2024 دەگاتە دەستمان
0

لایک

عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لە یەکەم کۆبوونەوەی وەرزی نوێی یاسادانانی لیژنەکە رایگەیاند، بەم زووانە بودجەی 2024 دەگاتە لیژنەکە و بە خێرایی کاروبارە پێویستە یاساییەکانی بۆ ئەنجام دەدرێت و رەوانەی پەرلەمان دەکرێت بۆ دەنگدان.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکی لیژنەی دارایی بڵاویکردەوە، لیژنەی دارایی بە سەرۆکایەتی عەتوان عەتوانی ئەمڕۆ دووشەممە دەستی بە کۆبوونەوەکانی کردەوە و لە یەکەم کۆبوونەوە گفوتگۆ لە بارەی کۆمەڵێک بابەتی پەیوەست بە کاری یاسایی و چاودێری کرا.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ لیژنەی دارایی پرسی پێداچوونەوەی بە کاری لیژنەکە لە وەرزی یاسادانانی پێشوو و دیاریکردنی پێشەنگییەکانی قۆناغی داهاتوو بەپێی بەرنامەی وزاری تاوتوێ کرا.

لە کۆبوونەوەکە عەتوان عەتوانی سەرۆکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاندووە، چاوەڕێی گەیشتنی بودجەی 2024ـین بۆ ئەوەی رێکارە پێویستەکانی بۆ ئەنجام بدەن و پێشنگییەکانی بەپێی کارنامەی وزاری دیاری بکەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، پارەی زیاتریان بۆ پارێزگاکان دابین کردووە لە پێناو جێبەجێکردنی پڕۆژە ستراتیژییەکان، چونکە پێویستە کار لەسەر نەهێشتنی پڕۆژە تەواونەکراوەکانی وەک قوتابخانەکان بە نمونە بکرێت.

En az 10 karakter gerekli