نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە روونکردنەوە دەدات
  • TEBA KURDİ
  • رۆژەڤ
  • نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە روونکردنەوە دەدات

نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە روونکردنەوە دەدات

كانونی دووه‌م 15, 2024 12:25
نێچیرڤان بارزانی لەبارەی ناردنی پارە لەبەغداوە روونکردنەوە دەدات
0

لایک

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە بەغداوە رایگەیاند بڕیاری ناردنی پارە بۆ هەرێم کە لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق بڕیاری لەبارەوە درا “بەڕای ئێمە سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکان” لە نێوان هەولێر و بەغداد.

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 14-1-2024 لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە بەغداد لەبارەی سەردانە دوو رۆژییەکەی و کۆبوونەوەی لەگەڵ لایەنەکان وتی “کۆمەڵێک دیدارمان لەگەڵ هەموو هێزە سیاسی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە، ئەم دیدارانە دەبێت بەشێوەیەکی سرووشتی وەربگیرێن، مادام ئێمە لەو جوگرافیایە دەژین.”

سەبارەت بە بابەتەکانی گفتوگۆی لەگەڵ لایەنەکان رایگەیاند “دوو بابەت یەکەمیان قووتی خەڵک و دووەمیان مەسەلەی ئەمنی، بابەتی سەرەکیی گفتوگۆکانمان بوون”.

نێچیرڤان بارزانی رایگەیاند “سەبارەت بە مەسەلەی قووتی خەڵکی کوردستان، بە بۆچوونی ئێمە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو ئیلتزاماتەکانی خۆی بەرامبەر بەغداد جیبەجێ کردووە و دەبێت بەغداد چۆن هەڵسوکەوت لەگەڵ پارێزگەکانی دیکە دەکات بە هەمان شێوەش بێت لەگەڵ خەڵکی هەرێمی کوردستان، بە دڵنیاییەوە جەنابی سەرۆکوەزیران تەفاهومێکی باشی بۆ ئەو بابەتە هەبووە و وەک دەزانن بە سوپاسەوە بۆ جەنابی سەرۆکوەزیران، کە هەرچەندە لە ئەجێندای کۆبوونەوەش نەبووە، بەڵام بە پەرۆشەوە بڕیار لەسەر ناردنی پارە دراوە و بە رای ئێمە سەرەتایەکی باشە بۆ چارەسەری کێشەکان.”

En az 10 karakter gerekli