لە شاری جنێڤی سویسرا، گەڕێکی نوێ و هەستیاری دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان کۆماری ئیسلامی ئێران و ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بە ناوبژیوانیی عومان دەستی پێ کرد.
ئەمە هەشتەمین گەڕی گفتوگۆکانی نێوان هەردوو وڵاتە لە سەردەمی خولی دووەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترەمپ.
شاندی ئێرانی بە سەرۆکایەتیی عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوە و شاندی ئەمریکی بە سەرۆکایەتیی ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، ئێستا لە جنێڤن.
پێش دەستپێکردنی کۆبوونەوەکە، عەباس عێراقچی لەگەڵ بەدر ئەلبوسەعیدی، وەزیری دەرەوەی عومان کۆبووەوە و تێیدا “پێشنیارنامەی کۆتایی تاران”ی سەبارەت بە دۆسیەی ئەتۆمی و سزاکان ڕادەستی لایەنی نێوەندگیر کردووە تا بگەیەنرێتە شاندی ئەمریکا.
کێشە سەرەکییەکان لەسەر مێزی گفتوگۆ:
١. ڕێککەوتنی هەمیشەیی: ستیڤ ویتکۆف، نێردەی ئەمریکا، بە ڕوونی ڕایگەیاندووە کە واشنتۆن چیتر ڕێککەوتنی “کاتی” قبوڵ ناکات و دەبێت هەر ڕێککەوتنێکی نوێ بێ بەرواری بەسەرچوون بێت (Unlimited).
٢. هەڕەشە سەربازییەکان: لە کاتێکدا دانوستانەکان دەستیان پێ کردووە، زمانی هەڕەشەش ئامادەیە؛ عێراقچی هۆشداریی داوە ئەگەر ئەمریکا هێرش بکات، ئێران تەواوی بنکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە لە وڵاتانی دراوسێ و ناوچەکە دەکاتە ئامانج.
٣. بەرنامەی موشەکی: مارکۆ ڕوبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان هۆشداری دا کە موشەکە بالیستییەکانی ئێران “هەڕەشەیەکی جددین بۆ سەر خاکی ئەمریکا” و دەبێت ئەم پرسە لە داهاتوودا بەشێک بێت لە هەر ڕێککەوتنێک.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا