ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەستیپێکرد
  • TEBA KURDİ
  • جیهان
  • ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەستیپێکرد

ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەستیپێکرد

ئایار 1, 2024 21:57
ناردنی کۆچبەران لە بەریتانیاوە بۆ رواندا دەستیپێکرد
0

لایک

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا دەستی کردوە بە دەستگیرکردنی کۆچبەرە نایاساییەکان لە وڵاتەکە، بڕی زیاتر لە سێ هەزار دۆلاریان پێدەدرێت و دواتر لە رێگەی کەشتی بازرگانی یاخود گەشتی ئاسمانی رەوانەی رواندا دەکرێت.

وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە ماوەی جێبەجێکردنی چەند ئەرکێک لەم هەفتەیەدا ژمارەیەک کۆچبەر دەستگیرکراون کە بڕیارە بنێردرێن بۆ رواندا، پێشبینی دەکرێت لە هەفتەکانی داهاتووش پرۆسەی دەستگیرکردنی کۆچبەران دەستپێبکاتەوە.

هەر لەو بارەیەوە جەیمس کلێڤەرلی وەزیری ناوخۆی بەریتانیا دەڵێت، تیمەکانیان بە شێوەیەکی خێرا کار دەکەن بۆ دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی مافی مانەوایان نییە لە بەریتانیا بمێننەوە، بۆ ئەوەی بە زووترین کات لە رێگەی گەشتی ئاسمانییەوە بنێردرێن بۆ رواندا.

ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە، کە چەند کاربەدەستێکی سەر بە بارەگای کۆچبەران هەڵدەستن بە دەستگیرکردنی کەسێک و بە ئۆتۆمبێلێک دەیگوازننەوە.

هاوکات ئاژانسی هەواڵی بەریتانیا (BA media) بڵاویکردەوە، ئەو کۆچبەرانەی دەستگیردەکرێن بڕی سێ هەزار و 740 دۆلاریان وەک هاوکاری پێدەدرێت و دواتر لە رێگەی کەشتی بازرگانی یاخود گەشتی ئاسمانی دەنێردرێن بۆ رواندا.

En az 10 karakter gerekli