ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ئەنجوومەنى نوێنەران دەکرێت
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ئەنجوومەنى نوێنەران دەکرێت

ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ئەنجوومەنى نوێنەران دەکرێت

ئاب 13, 2024 14:43
ئەمڕۆ وەزیری دارایی عێراق بانگهێشتی ئەنجوومەنى نوێنەران دەکرێت
0

لایک

لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق میواندارایی وەزیری دارایی فیدراڵی دەکات و ژمارەیەک بابەت تاوتوێ دەکرێن؛ لەنێویشیاندا مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان-عێراق.

ئیخڵاس دلێمی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق بە میدیای راگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، 13-08-2024، لیژنەکەیان پێشوازی لە هەر یەکە لە تەیف سامى، وەزیرى دارایی؛ حەیان عەبدولغەنى، وەزیرى نەوت؛ محەممەد تەمیم، وەزیرى پلاندانان و عەلى عەللاق، پارێزگارى بانکى ناوەندیی عێراق دەکات.

بە وتەی جێگری سەرۆکی لیژنەی دارایی و ئابووریی پەرلەمانی عێراق لە کۆبوونەوەکەدا چەندین بابەت تاوتوێ دەکرێن، لەنێویشیاندا، کێشەی پارەی نەختینە کە بەم دواییە بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵی دروست بووە، هەروەها دواکەوتنی رەوانەکردنی مووچەی مانگی تەمموزی فەرمانبەرانی هەرێمیش تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکە دەبێت.

ئەمە لە کاتێکدایە، زیاتر لە هەفتەیەکە حکومەتی عێراق، مووچەی مانگی تەمموزی سەرجەم فەرمانبەری وەزارەتەکانی دابەش کردووە، بەڵام مووچەی هەمان مانگی فەرمانبەرانی هەرێمی نەناردووە سەرەڕای ئەوەی چەند رۆژێکە وردبینی لە لیستی مووچە تەواو بووە.

En az 10 karakter gerekli