ئەمڕۆ دووشەممە 12-6-2023، ناسر کەنعانی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆیدا لەبارەی فرۆشتنی گاز بۆ عێراق و نەدانەوەی قەرزەکانی فرۆشتنی ئەو گازە قسەیکرد و ئاماژەی بەوە دا، “پابەندن بە دابینکردنی گاز بۆ عێراق و بە نەرمی و لێبوردەیی مامەڵەی لەگەڵ دەکەن، بەڵام بەردەوامی هاوکاری نێوانمان پێویستی بە هاوکاری زیاتری لایەنی عێراقییه.”
وەکو ئەوەی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئاماژەی پێ کردووە، “به‌هۆی فشاره‌كانی ئه‌مەریكاوه” له ماوه‌ی رابردوودا رووبه‌ڕووی كۆمه‌ڵێك كێشه‌ی دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كانیان له‌لایه‌ن عێراق بوونه‌ته‌وه.
بە وتەی كه‌نعانی، ئه‌مەریكا كێشه بۆ دانه‌وه‌ی شایسته داراییه‌كانی فرۆشتنی گاز لەلایەن عێراقەوە دروست ده‌كات، دوای گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ لایه‌نی عێراقی شایه‌تی ئازادبوونی به‌شێك له شایسته‌كانیان بوون.