وەزیری دەرەوەی ئێران، هێرشی سەر ماڵی سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عێراق، سەرکۆنە دەکات و بە “کردەوەیەکی تیرۆریستی” ناوی دەبات.
شەممە، ٢٨ـی ئاداری ٢٠٢٦، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، بە هۆی هێرشە درۆنییەکەی سەر ماڵی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان-عیراق، پەیامێکی بڵاو کردەوە.
عێراقچی لە پەیامەکەیدا وێڕای سەرکۆنەکردنی توندی ئەم هێرشە کە بە کردەوەیەکی تیرۆریستی ناوی برد، هیوای تەندروستی و سەلامەتی بۆ سەرۆکی هەرێم خواست.
عێراقچی هۆشداری دا، “کە ئەم هێرشانە رەنگە لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بن، کە ئامانج لێیان تێکدانی پەیوەندییەکان و دروستکردنی ئاڵۆزیی نێوان وڵاتانە”.
وەزیری دەرەوەی ئێران لە کۆتایی پەیامەکەیدا دووپاتی کردەوە، کە تاران هەر جۆرە هێرشێک بۆ سەر سەقامگیری و کەسایەتییە نیشتمانییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق رەت دەکاتەوە و بە هەوڵێک بۆ ناسەقامگیرکردنی تەواوی ناوچەکەی دادەنێت.