چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پرسی کەرکووک و سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پرسی کەرکووک و سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە

چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پرسی کەرکووک و سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە

ئاب 12, 2024 20:08
چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ پرسی کەرکووک و سەرۆکی پەرلەمان لە کۆبوونەوەدایە
0

لایک

هاوپەیمانی چوارچێوەی هەماهەنگی بۆ تاوتوێکردنی سێ پرس لە کۆبوونەوەدایە، ئەوانیش کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و هەڵبژاردنی پارێزگار و پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.

د. سەلام زوبەیدی، وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر، کە حەیدەر عەبادی سەرۆکایەتی دەکات، میدیای پارتی راگەیاند، کۆبوونەوەکە لە ماڵی حەیدەر عەبادییە و دوو دۆسیە تەوەری سەرەکیی کۆبوونەوەکەن.

وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر وتی: “بابەتی هەڵبژاردنی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای کۆتایی هاتنی ئەو مۆڵەتەی بە لایەنەکانی سوننە درابوو بۆ ئەوەی لەنێوخۆیاندا یەکلایی بکەنەوە تەواو بووە، پێشهاتی نوێش هەیە، چونکە هاوپەیمانیی تەقەدووم پێشنیازی بەربژێرکردنی کەسانی دیکەی کردووە، هاوپەیمانێتییەکانی سوننەش ئەوە رەتدەکەنەوە، رەنگە چوارچێوە ئەو پرسە یەکلایی بکاتەوە و هەفتەی داهاتوو بۆ یەکلاییکردنەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکەکەی، پەرلەمان کۆببێتەوە.”

وتەبێژی هاوپەیمانیی نەسر ئاماژەی بەوەدا، “جگە لە پرسی سەرۆکی پەرلەمان، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی پارێزگای کەرکووک و هەڵبژاردنی پارێزگار تاوتوێ دەکرێت، بە تایبەتی دوای دەرکەوتنی ناکۆکی و ناڕەزایەتی لەبارەیەوە، لەوانەش نیگەرانی تورکمانەکان و پارتی و ژمارەیەک هێزی سوننە و ناکۆکییەکانی نێوان لایەنەکانی سوننەش، دەبێتە تەوەرێکی دیکەی گرنگی ئەو کۆبوونەوەیە.”

د. سەلام زوبەیدی وتی: “هەندێک بۆچوون لەبارەی یاساییبوون و نەبوونی کۆبوونەوەکە هەن، بەتایبەت تورکمان پەراوێزخراوە، بۆیە چوارچێوەی هەماهەنگی دەیەوێت لە پرسە یاساییەکەی بکۆڵێتەوە و هەوڵی لێکنزیکردنەوەی لایەنەکان دەدات.”

En az 10 karakter gerekli