به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان-عێراق رایگه‌یاند، كه‌شی ئه‌مڕۆ و سبه‌ینێی ناوچه جیاجیاكانی هه‌رێم ساماڵ ده‌بێت و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا پله‌كانی گه‌رما كه‌مێك نزم ده‌بنه‌وه به‌راورد به تۆماركراوه‌كانی دوێنێ به‌جۆرێك به‌رزترین پله‌ی گه‌رما له حاجی ئۆمه‌ران 30 پله‌ی سیلیزی ده‌بێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ هه‌ینی ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ هه‌ندێك په‌ڵه هه‌ور، پله‌كانی گه‌رماش نزیك ده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی دوێنێ.
ئاماژه‌ی بهوهشكردوه، “سبه‌ی شه‌ممه ئاسمان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ بوونی تۆزێكی كه‌م له كه‌شدا، پله‌كانی گه‌رما نزیكده‌بنه‌وه له تۆماركراوه‌كانی ئه‌مڕۆ، خێرای با له‌سه‌رخۆ و مامناوه‌ند له‌نێوان 15-25 كیلۆمه‌تر له‌كاتژمێرێكدا ده‌بێت”.
هه‌ولێر : 43
سلێمانی :41
دهۆك : 43
هه‌ڵه‌بجه : 44
زاخۆ :43
سۆران : 41
حاجی ئۆمه‌ران : 30
گه‌رمیان : 45