حکومەتی هەرێمی کوردستان-عێراق لەگەڵ کۆمپانیا نەوتییەکان کۆبووەوە و گفتوگۆیان لەبارەی بودجە و نەوت کرد، حکومەتی هەرێم نیازی خۆی بۆ چارەسەر ریشەیی و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوت دووپاتکردەوە، هەروەها بە کۆمپانیا نەوتییەکانی راگەیاند، بەردەوامی کارکردنیان لەگەڵ حکومەتی هەرێم سەرکەوتیان دەکات.
د.ئومێد سەباح سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان-عێراق لە بڵاوکراوەیەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی، ئەمڕۆ چوارشەممە، شاندی دانوستانکاری حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوە و بەرهەمهینانی نەوت و گاز کۆبوونەوە و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و بەغدا لەبارەی بودجە و نەوت کرا.
لە کۆبوونەوەکە نیازی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری ریشەیی دووپاتکرایەوە و خواستی حکومەتی هەرێم بۆ هەرچی زوو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێم لەگەڵ نوێنەری کۆمپانیاکان خرایەڕوو، ئەو پرسەش پێویستی بە رێگاچارەی هاوبەش و لێکتێگەیشتنی هەموو لایەنەکانە لەبارەی تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوت.
لە درێژەی کۆبوونەوەکەدا باس لەو ئاڵنگاریانە کرا کە بەهۆی بارودۆخی ئابووری دروستبوون، هەروەها ئاماژەبەوەدرا بە پێکەوەیی مانەوە و کاری هاوبەش لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردەوامیدان بە کارەکانیان سەرکەوتووتر دەبن.
د. ئومێد سەباح ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەماهەنگی و کاری هاوبەشی لەنێوان حکومەتی هەرێم و کۆمپانیاکان بە پێویست زانرا لە پێناو دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێم کە کاریگەری زۆری دەبێت لەسەر بوژاندنەوەی ئابووری هەرێمی کوردستان و عێراق.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
4
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت