ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکات
  • TEBA KURDİ
  • عێراق
  • ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکات

ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکات

بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێم یەکێک لە بڕگەکان دەبێت

نیسان 12, 2023 12:02
ئەنجومەنی وەزیران کۆدەبێتەوە و چەند بڕگەیەک تاوتوێ دەکات
0

لایک

ئەمڕۆ چوارشەممە 12-04-2023، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم بە سەرپەرشتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنەکە کۆدەبێتەوە و تیایدا چەند تەوەرەیەک دەخرێنەڕوو.

لە بڕگەی یەکەمیدا بابەتی پاراستنی هاووڵاتیان و دامودەزگە خزمەتگوزارییە حکومییەکان لە رێگەی بەدوورگرتنی هەرێم لە راکێشانی کێشە ناوچەیی و دەرەکییەکان بۆ ناو هەرێم دەخرێتەڕوو.

بڕگەی دووەمی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی بابەتی دابینکردنی دەرمان و پێداویستییە پزیشکییەکان، بە مەبەستی دیاریکردنی کێشە و چارەسەرەکان.

بابەتی سیاسەتی پاراستنی منداڵان لە هەرێم، لە بڕگەی سێیەمی کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.

En az 10 karakter gerekli