بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر دەستگیرکردنی شەش کەسی راگەیاند کە تۆمەتبارن بە بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددەی هۆشبەرەوە.
رۆژی یەکشەممە 4ـی شوباتی 2024 بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی هەولێر بڵاویکردەوە، دوای چاودێریکردن و بەدواداچوونی هێزەکانمان، بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایشی هەولێر، شەش تۆمەتباری بازرگانیکردن بەماددە هۆشبەرەکانمان دەستگیر کرد.
ئاسایشی هەولێر ئاماژەی بەوەکردووە، تۆمەتبارەکان بەناوەکانی (آ، م، م)، (آ، م، ح)، (م، و، آ)، (ف، آ، ک)، (آ، م، ن) و (س، م، ب) لە کاتی دەستگیرکردنیان دەستگیرا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەر لە جۆرەکانی کریستاڵ وجامایکا و چوار چەکی بێمۆڵەت لە جۆری (دەمانچە)و بڕی (165) هەزار دیناری عێراقی ساختە و هەروەها هەندێک کەلوپەلی کێشانی ماددەی هۆشبەر.
1
دابەشكردنی مووچە دەستپێدەكاتەوە
2
نێچیرڤان بارزانی: نابێت مووچە بکرێتە بارمتەی سیاسی
3
کۆنگرەی 14ـی پارتی؛ ناوی ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی راگەیەندرا
5
لیستی هاوپەیمانی تورکمانی: لەناوبردنی سیستەمی کۆتا جێگای قەبوڵ نییە و هەڵوێستی توندمان دەبێت