سێ تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا

سێ تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا

ئه‌یلول 29, 2025 15:07
سێ تۆمەتبار دەستگیرکران بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا
0

لایک

ئەمڕۆ دووشەممە، ٢٩ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، مەفرەزەکانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بە بەشی پۆلسی نەهێشتنی تاوانی بەڕێوەبەرایەتیمان سێ تۆمەتباریان دەستگیرکرد بەتۆمەتی گەڕان بەدوای شوێنەواردا.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە، دوای ئەوەی هێزەکانمان زانیاریان لەسەر چەند تۆمەتبارێک کۆکردەوە کە سەرقاڵی گەڕانن بەدوای شوێنەواردا، پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری تایبەتمەند، توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادق سێ تۆمەتبار دەستگیربکرێن.

هەروەها لەکاتی پشکینی ماڵی تۆمەتباراندا دەستگیرا بەسەر بەردێکی بەنرخی ئاساریی و مستیلەیەکدا کە مستیلەکە بۆ ئەو بەردە بەنرخە ئامادەکرابوو.

ڕاشیگەیاند، ئێستا هەریەك لەتۆمەتباران (ش، ع، أ لەدایکبووی ١٩٨٠- ک، غ، م لەدایکبووی ١٩٨٥- ن، س، ر لەدایکبووی ١٩٨٥ بەبڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی ٢٤/٤ لەیاسای ژمارە ٦ـی ساڵی ٢٠٢١ـی ئاسار ڕاگیراون و لێکۆڵینەوە له‌گه‌ڵیاندا بەردەوامه‌.

En az 10 karakter gerekli