کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە

شوبات 26, 2026 13:31
کەشناسی: شەپۆلێکی بەفر و باران هەرێم دەگرێتەوە
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، شەپۆلێکی باران و بەفر هەرێمی کوردستان- دەگرێتەوە و پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزێت.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایتی کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند: ئاسمان نیمچە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، سەرەتا نمەباران لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی زاخۆ دەست پێدەکات پاشان کاریگەری باران بارین درێژ دەبێتەوەو نمە باران و بارانی مامناوەند لە سنوری پارێزگای هەولێر(ئەربیل) و ئیدارەی سۆران دەبارێت.

هەروەها کەشناسی ڕاشیگەیاند: لە کاتەکانی شەو ڕێژەی دابارین زیاد دەکات و لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێم باران بارین دەبێت، هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوریەکان کەمێک بەفر بارین دەبێت وە پلەی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمار کراووەکانی دوێنێ.

بۆ سبەی هەینی، ٢٧ـی شوبات، بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی: ئاسمان هەوری تەواو دەبێت نمەباران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان دەبارێت هەروەها لە ناوچە سنووریەکان و ناوچە شاخاوییە بەرزەکان بەفر بارین دەبێت .پلەی گەرما بە شێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن بە نزیکی ٤ بۆ ٥ پلە وە لە ناوچە شاخاوییەکان ٦ بۆ ٧ پلە نزم دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر(ئەربیل):١٧پلە

سلێمانی:١٧پلە

دهۆک:١٦پلە

زاخۆ:١٧پلە

چەمچەماڵ:١٨پلە

هەڵەبجە:٢٠پلە

En az 10 karakter gerekli