کەشناسی: پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردێت

کەشناسی: پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردێت

شوبات 22, 2026 16:44
کەشناسی: پلەکانی گەرما گۆڕانکاری بەسەردێت
0

لایک

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان-عێراق ڕەوشی کەشوهەوای ٤٨ کاتژمێری داهاتووی خستەڕوو و ڕایگەیاند، پلەی گەرما نزم دەبێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٢ـی شوباتی ٢٠٢٦، بەڕێوەبەرایتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ڕایگەیاند: ئاسمان پەڵە هەور و نیمچە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکانی باکوور و باکووری ڕۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ نمەبارانێکی کەم هەروەها پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بۆ سبەی دووشەممە، ٢٣ـی شوبات بە پێی پێشبینیەکانی کەشناسی، ئاسمان لە نێوان پەڵە هەور ونیمچە هەور دەبێت هەروەها لە ناوچە شاخاوییەکان و شاخاوییە سنورییەکانی باکووری ڕۆژهەڵات هەندێ کات هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران وە پلەی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە.

بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ و سبەی بە پلەی سیلیزی:-

هەولێر(ئەربیل): ٢٤پلە

سلێمانی: ٢٣پلە

دهۆک: ٢٤پلە

زاخۆ: ٢٥پلە

چەمچەماڵ: ٢٤پلە

حاجی ئۆمەران: ١٥پلە

En az 10 karakter gerekli