نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، پەردەی لەسەر هێڵە سوورەکانی دۆناڵد ترامپ لادا لە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران و ڕایگەیاند کە مەرجی سەرەکی واشنتۆن، دەستبەرداربوونی تەواوەتی تارانە لە پیتاندنی یۆرانیۆم.
ستیڤ ویتکۆف نێردەی تایبەتی سەرۆکی ئەمریکا، لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی (فۆکس نیوز) ڕایگەیاند: پێش دەستپێکردنی دانوستانەکان، دۆناڵد ترەمپ ڕێنمایی ڕوونی بە ئەو و جارید کۆشنەر داوە و وتی: سەرۆک هێڵە سوورەکانی دیاری کرد و ڕایگەیاند نابێت هیچ پیتاندنێک هەبێت و دەبێت دەست بەسەر هەموو یۆرانیۆمە پیتێنراوەکاندا بگرین.
نێردەیەی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشدا: ڕەنگە ئێران تەنها یەک هەفتە دوور بێت بۆ ئەوەی بڕی پێویستی یۆرانیۆمی پیتێنراوی هەبێت بۆ دروستکردنی بۆمبی ئەتۆمی.
ویتکۆف ڕاشیگەیاند: ترەمپ سەرسامە بەوەی ئێران تا ئێستا ئامادەی خۆبەدەستەوەدان نەبووە، سەرەڕای ئەو هەموو گوشارە ئابوورییانە و بوونی هێزە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.
ویتکۆف باسی لەوەش کرد: بە فەرمانی ترەمپ چاوی بە ڕەزا پەهلەوی، کوڕی شای پێشووی ئێران کەوتووە و وتیشی: پەهلەوی پیاوێکی بەهێزە و بایەخ بە وڵاتەکەی دەدات، بەڵام ئەم سەردانە لە چوارچێوەی سیاسەتەکانی سەرۆک ترەمپ بووە نەک سیاسەتەکانی پەهلەوی.
1
گۆڕانکاری کۆیلایەتی لە رابردووەوە تاوەکو ئەمڕۆ
2
بەربەستەکانی دەوروبەری کەعبەی پیرۆز لادەبرێن
3
ئەمریکا: ژنانی ئێران تەنها لە پێناوی شکۆی خۆیاندا خۆپیشاندان دەکەن
4
نیگەرانییەکانی بەدەستهێنانی وزە لە ئەوڕووپا بەردەوامە و وڵاتەکان چ رێوشوێنێکیان گرتووەتەبەر؟
5
بەهۆی کەوتنی فڕۆکەیەک سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستدا